ئهمریكا بهرپرسێكی عێراقی سزا دهدات
وێستگهنیوز –
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، عەلی مەعاریج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی خستووەتە لیستی سزاکانەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەهادلی پێگەكەی خۆی بەكارهێناوە بۆ فڕۆشتنی نەوت لە بەرژەوەندی رژێمی ئێران و یارمەتی ئێرانی داوە".
دووپاتیشیكردەوە، "وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای سەپاندووە بەسەر بەهادلی و چەند كەسێك و قەوارەیەكی بازرگانی كە كەرتی نەوتی عێراقیان بەكارهێناوە بۆ بەرژەوەندی ئێران".
PM:07:25:07/05/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت