د. بڕیار رەشید: هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی دەنگ بە کابینەی نوێی عێراق دەدات
وێستگەنیوز-
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، د. بڕیار رەشید وادەی
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت ئاشکرا دەکات.
لەمبارەوە د. بڕیار بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بڕیاروایە
بەرنامەی وەزاریی تا سبەینێ پێنجشەممە ٧ی ئایار بگاتە پەرلەمان عێراق و لە نێوان رۆژی
یەکشەممە تا سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دەنگ
لەسەر حکومەتی نوێ دەدرێت".
بە پێی زانیارییەكانی وێستگەنیوز تا ئێستا لەکابینەی نوێی
عێراق 80% وەزارەتەكان و پۆستەكان یەكلا بوونەتەوە، جێگرانی سەرۆك كۆمار ، جێگرێك
بۆ شیعە تا ئێستا ناوی نووری مالیكی دێت، جێگرێكیش بۆ سوننە محەمەد حەلبووسیە، لەسەر
ئاستی جێگرانی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو، جێگرێك بۆ شیعە؛ موحسین مەندەلاوییە، جێگرێك
بۆ كورد فوئاد حوسێنە، جێگرێك بۆ سوننە موسەننا سامەرائییە.
ئەو وەزارەتانەی تا ئێستا یەكلا بوونەتەوە، وەزارەتی نەوت،
پەروەردە و كار بۆ هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانە گفتوگۆش لەسەر دارایی
بەرانبەر بە دەرەوە لەگەڵ پارتی دەكات، بەڵام شیعەكان رازی نین. هاوپەیمانیی دەوڵەتی
یاسا، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دیكە. رەوتی حیكمەی نیشتمانیی وەزارەتێك، عەسائیب
وەزارەتێك و گفتوگۆش لەسەر پیشەسازی هەیە
لەگەڵ سوننەكان، دارایی بۆ تەیف سامییە و عەلی زەیدی داوای كردووە.
PM:03:16:06/05/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت