ئەمریکا داوا لە زەیدی دەکات هەنگاوی کردەیی دژی گروپەکانی نزیک لە ئێران بنێت
وێستگەنیوز-
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن چاوەڕوانە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق "هەنگاوی
کردەیی" بنێت دژ بەو گروپە چەکدارانەی کە لە
ئێرانەوە نزیکن؛ بە پێچەوانەوە هاوکارییە دارایی و ئەمنییەکانی ئەمریکا دەست پێ
ناکەنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، ئەم بەرپرسە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، وتی: دەستپێکردنەوەی
تەواوی پشتگیرییەکانی ئەمریکا بەستراوەتەوە بەوەی کە بەغداد «میلیشیا تیرۆریستییەکان»
لە دامەزراوە حکومییەکان بکاتە دەرەوە، پاڵپشتی داراییان ببڕێت و پێدانی مووچە بە
هێزەکانی ئەم گروپانە ڕابگرێت. بە وتەی ئەو، لە نێوان حکومەتی عێراق و گروپە نزیکەکانی
ئێراندا «سنوورێکی لێڵ و ناڕوون» هەیە.
ئەمریکا پێشتر گواستنەوەی
نەختینەیی داهاتە نەوتییەکانی عێراق و بەشێک لە هاوکارییە ئەمنییەکانی بۆ ئەو عێراق
ڕاگرتبوو.
AM:10:12:06/05/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت