عه‌لی زه‌یدی پێشنیاری نێوه‌ندگیری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق توانای عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قه‌یرانه‌كان و رۆڵی نێوه‌ندگیری له نێوان ئێران و ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، پشتیوانی عێراقی بۆ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی و دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی قه‌یرانه‌كان راگه‌یاند.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی عێراق. زه‌یدی جه‌ختی له توانای به‌غدا كرده‌وه بۆ بینینی رۆڵی نێوه‌ندگیری له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مریكادا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له هاوكاریی دوو قۆڵی و ڕێگاكانی پشتیوانی و به‌هێزكردنیشی كراوه.
هه‌روه‌ك هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی سه‌ردانه‌كان له ماوه‌ی داهاتوودا.
له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوو پاكستان میوانداری خولێكی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكای كرد وه‌ك ناوبژیوان، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران و چه‌ندین بابه‌تی دیكه، دانوستانه‌كان شكستی هێنا.
PM:10:00:05/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت