ئه‌مریكا پاداشتێكی زۆری بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شد ته‌رخان كرد
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌كره‌م كه‌عبی، سه‌رۆكی گروپی نوجه‌با كه یه‌كێك له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه ته‌رخان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی پاداشت له‌پێناو دادپه‌روه‌ری بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت ڕاگه‌یاند بۆ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك زانیاری بدات له‌سه‌ر ئه‌كره‌م عه‌باس كه‌عبی، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی سه‌رۆكی گرووپی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: "كه‌عبی مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه له به‌ئامانجگرتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان له عێراق. ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا و به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی كوژراو و ئه‌ندامانی سه‌ربازیی ئه‌مریكاش بریندار بوون”.
رۆژی 27ی نیسانی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكرد وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك كه ببێته هۆی ده‌ستنیشانكردنی شوێنی حه‌یده‌ر مه‌زهه‌ر، ناسراو به حه‌یده‌ر غه‌راوی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵای ئه‌وفیا".
پێشتریش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پاداشتێكی به هه‌مان بڕ بۆ ئه‌حمه‌د حه‌میداوی، سه‌رۆكی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا ڕاگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاندبوو كه ناوبراو له مانگی ئاداری 2026دا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا و گروپهكهشی ساڵانه كارمه‌ند و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق كردووه‌ته ئامانج.
PM:08:39:05/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت