نێچیرڤان بارزانی و سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی جەختیان لە لێکگەیشتنی نێوان هەموو پێکهاتە و هێزە سیاسییەکان کردەوە


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی کۆبووەوە.


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسیی وڵات و پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هەموو پێکهاتە و هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە ماف و شایستەکانی هەموو لایەک بپارێزرێت.

هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە حکومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکان بێت و خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە پێشینەی کارەکانیدا بێت، لەمبارەیەوە، سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

دۆخی ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيایدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و سەروەریی نیشتمانی کرایەوە.


PM:09:38:04/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو