عه‌دنان فه‌یحان: یاساكانی نه‌وت و غاز و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وله‌ویه‌تی په‌رله‌مان ده‌بن
وێستگه‌نیوز -
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه یاساكانی نه‌وت و غاز و حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌وله‌ویه‌تی په‌رله‌مان ده‌بن.
عه‌دنان فه‌یحان جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*دوای ته‌واوكردنی پێكهێنانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، كاره‌كانیان ده‌ستیپێكردووه بۆ تاووتوێكردنی یاساكان و پێشكه‌شكردنیان به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
*لیژنه‌كان به پاكێجێك یاسا ده‌ستیان پێكرد كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م خراونه‌ته‌ڕوو.
*پاكێجێك یاسای ترمان هه‌یه كه ورده ورده به‌گوێره‌ی بایه‌خیان ده‌خرێنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
*چه‌ند یاسایه‌كی گرنگ هه‌یه كه له‌نێو ئه‌وله‌ویه‌تی هێزه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵیدا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه كارنامه‌ی په‌رله‌مانه‌وه.
*یاسای نه‌وت و غاز و یاسای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بن.
PM:05:36:03/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت