ئێران هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر كاندیدكردنی عه‌لی زه‌یدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
دوای چه‌ند رۆژێك، كۆماری ئیسلامی ئێران له رێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر كاندیدكردنی عه‌لی زه‌یدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشوازیی له كاندیدكردنی ده‌كه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازن.
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له هه‌ژماری خۆی له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "پێشوازیی له بڕیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ كاندیدكردنی عه‌لی فالح زه‌یدی، بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم له پێكهێنانی حكومه‌ت و خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق".
هاوكات ، جه‌ختی له رێزگرتنی ئێران له "سه‌روه‌ریی عێراق و پاڵپشتیكردنی له سه‌قامگیریی سیاسی و گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه بكات" كرده‌وه.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه 27ـی نیسانی 2026، لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به فه‌رمی له‌سه‌ر دیاریكردنی عه‌لی فالح زه‌یدی، وه‌ك تاكه كاندیدیان بۆ وه‌رگتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێككه‌وتن و دواتر له‌لایه‌ن نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێردرا.
AM:09:02:02/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت