ترەمپ بانگهێشتی عەلی زەیدی دەکات بۆ ئەمریکا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، "سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت، لە پەیوەندییەکەدا ترەمپ پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی راسپاردنی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، هەروەها بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاڕاستە کرد بۆ سەردانی واشنتۆن دوای پێکهێنانی حکومەت".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە پەیوەندییەکەدا باس لە پەیوەندییە ستراتیژییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان لە بوارە جیاوازەکاندا کرا".
هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر کارکردنی پێکەوەیی و هاوکاریی دووقۆڵی لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
PM:09:08:30/04/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت