عه‌لی زه‌یدی گفتوگۆكانی بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستپێكرد
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، گفتوگۆكانی له‌باره‌ی پێكھێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێكرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق له چه‌ند ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه عه‌لی زه‌یدی به جیا له‌گه‌ڵ ھه‌ریه‌ك له نوری مالیكی سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ھادی عامری ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی، هومام حه‌مودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی تری لایه‌نه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی عه‌لی زه‌یدی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، ھادی عامری، عه‌ممار حه‌كیم و سه‌ركرده‌كانی تر باس له پێشھاته‌كانی دۆخی عێراق كراوه.
له ڕاگهیاندراوهكاندا، باس له‌وه‌ش كراوه كه ھه‌ر له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، پرسی پێكھێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێكراون و له‌وباریه‌وه جهختكراوهنهتهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته په‌له بكرێت له پێكھێنانی حكومه‌تێكی نوێی نیشتمانیی كه خواست و داواكارییه‌كانی عێراقییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت عه‌لی زه‌یدی دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ھه‌ولێر و سلێمانی بكات.
PM:08:27:29/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت