ره‌حیم ئه‌لعه‌بودی: 12 وه‌زاره‌ت بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ١١ وه‌زاره‌ت بۆ سوننه و كورده‌كانه
وێستگه‌نیوز –
ره‌حیم ئه‌لعه‌بودی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی ره‌وتی حیكمه كه له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیمه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت بۆ میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێت:
*له حكومه‌تی نوێ‌دا 12 وه‌زاره‌ت بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌رخان ده‌كرێت و 11 وه‌زاره‌ت بۆ پێكهاته‌ی كورد و سوننه ده‌بێت.
*وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمی خاڵ دابه‌ش ده‌كرێن، هه‌ر وه‌زاره‌تێك به‌های 12 خاڵه، وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش به‌های زیاتریان ده‌بێت.
*دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان پشت به میكانیزمی كۆده‌نگی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و له نێوان هاوبه‌شه سیاسییه‌كان ده‌به‌ستێت.
*پرۆسه‌كه به ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێت، به‌و پێیه‌ی هه‌ر لایه‌نێك قه‌باره و بژارده‌كانی ده‌زانێت.
*هه‌ر لایه‌نێك بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك سێ ناو پێشكه‌ش ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراویش یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت و ماوه‌یه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م میكانیزمه كراوه.
*چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ماوه‌ی دیاریكراودا له‌ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چڕوپڕه‌وه پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
PM:06:15:29/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت