شاره‌زایه‌كی یاسایی بۆ وێستگه‌نیوز: درێژه‌دان به‌جه‌نگ دژی ئێران له‌ده‌ست تره‌مپ ده‌رده‌چێت
وێستگه‌نیوز – محه‌مه‌د فاتیح
شاره‌زایه‌كی عێراقی له بواری یاسا ئاشكرای كردووه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای چه‌ند رۆژێك بۆی نییه تاكلایانانه بڕیاری درێژه‌دان به جه‌نگی دژ به ئێران بدات.
سه‌فا لامی، شاره‌زا له بواری یاسا به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، "به‌پێی یاسای ده‌سه‌ڵاته‌كانی جه‌نگ بۆ ساڵی 1973، سه‌رۆكی وڵات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه فه‌رمانی هێرشكردن یان گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بدات بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌و مه‌رجه‌ی له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا كۆنگرێس ئاگادار بكاته‌وه".
وتیشی: "به‌گوێره‌ی یاساكه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی كۆنگرێس ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو مانگ (60 رۆژ) ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات".
ئه‌و یاسا ناسه دووپاتیشیكرده‌وه، "دوای دوو مانگه‌كه تره‌مپ مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌رده‌وام بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌نگ ته‌نها به مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان نه‌بێت، به‌و پێیه‌ی بڕیاری درێژه‌دان به جه‌نگ دوای ئه‌و ماوه‌یه ته‌نیا له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندایه".
به‌پێی یاساكه تره‌مپ ته‌نها سێ رۆژی به‌ده‌سته‌وه ماوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر ئێران و له یه‌كی ئایاری 2026-وه ماوه یاسایه‌كه ته‌واو ده‌بێت و به‌بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس ناتوانێت درێژه به جه‌نگ بدات.
PM:09:06:28/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت