چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: هه‌ڵوێستی مێژوویی مالیكی و سودانی بۆ كشانه‌وه له خۆكاندیدكردن به‌رز ده‌نرخێنین
وێستگه‌نیوز –
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی مێژوویی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی "ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان" بۆ كشانه‌وه له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رز ده‌نرخێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان له كۆشكی حكومه‌ت له به‌غدا ئه‌نجامدا و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه:
*سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه ده‌ستخۆشییان له ئه‌دای حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوی رابردوودا كرد.
* ستایشی ئه‌دای به‌رپرسیارانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان كرد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئابووری و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت به‌تایبه‌تی له بواری گه‌شه‌پێدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتی عێراقی بۆ سیسته‌می سیاسی و هه‌ڵبژاردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی به ڕوونی له به‌شداریكردنی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ركه‌وت.
* چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێستی مێژوویی و به‌رپرسیارانه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی به‌رز نرخاند له كشانه‌وه‌یان له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.
*ئه‌م هه‌نگاوه پابه‌ندبوونیانه به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نیشتمانییه‌كان و ئاسانكاری ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنی بنبه‌ستی سیاسی و رێگه به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌دات كاندیدێك هه‌ڵبژێرێت كه تایبه‌تمه‌ندی پێویستی هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و له‌گه‌ڵ داواكاری و ئاڵنگارییه‌كانی قۆناغی ئێستادا بگونجێت.
*دوای تاووتوێكردنی ناوی كاندیده‌كان، عه‌لی ئه‌لزه‌یدی وه‌ك كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵبژێردرا كه گه‌وره‌ترین قه‌واره‌یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.
PM:09:58:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت