ئه‌مریكا 10 ملیۆن دۆلار بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شد ته‌رخان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك كه ببێته هۆی ده‌ستنیشانكردنی شوێنی حه‌یده‌ر مه‌زهه‌ر، ناسراو به حه‌یده‌ر غه‌راوی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵای ئه‌وفیا".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات كه غه‌راوی سه‌ركردایه‌تی گروپێك ده‌كات كه تۆمه‌تباره به هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا و تێوه‌گلان له كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی عێراقی و سه‌ربازانی ئه‌مریكی.
وه‌زاره‌ته‌كه بۆ عێراقییه‌كان ده‌ڵێت: "هاوكارمان بن له ڕاگرتنی ئه‌م تیرۆریسته.. زانیاری بنێرن".
بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵای ئه‌وفیا"خاوه‌نی كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی "ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان" (ئیعمار و ته‌نمیه) دایه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی ڕێڕه‌وێكی په‌ره‌سه‌ندوی ئه‌مریكادایه بۆ به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق؛ به‌جۆرێك كه هه‌ینی ڕابردوو واشنتن پاداشتێكی هاوشێوه‌ی به بڕی 10 ملیۆن دۆلار له به‌رامبه‌ر زانیاری ده‌رباره‌ی هاشم فینیان ڕه‌حیم سه‌راجی، ناسراو به ئه‌بو ئالا وه‌لائی، سه‌رۆكی كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا له عێراق ڕاگه‌یاند.
به‌پێی به‌رنامه‌ی "پاداشت بۆ دادپه‌روه‌ری" سه‌ر به ده‌زگای ئاسایشی دیپلۆماسی ئه‌مریكا، واشنتن سه‌راجی تۆمه‌تبار ده‌كات به سه‌ركردایه‌تیكردنی گروپێكی لایه‌نگری ئێران و ده‌ڵێت چه‌كداره‌كانی تێوه‌گلاون له كوشتنی مه‌ده‌نییه عراقییهكان و هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان و بنكه و كارمه‌ندانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا.
نزیكه‌ی ده ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پاداشتێكی به هه‌مان بڕ بۆ ئه‌حمه‌د حه‌میداوی، سه‌رۆكی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا ڕاگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاندبوو كه ناوبراو له مانگی ئاداری 2026دا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا و گروپهكهشی ساڵانه كارمه‌ند و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق كردووه‌ته ئامانج.
PM:04:24:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت