هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی مالیكی: قسه‌كردن له‌سه‌ر ویلایه‌تی دووه‌م بۆ سودانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
موئه‌یه‌د ئه‌لزیرجاوی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاند كه:
*سبه‌ی دووشه‌ممه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلاده‌كاته‌وه.
*بژارده‌كانی ئێستا بریتین له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كاندیدكردنی مالیكی یان كاندیدێكی سازان كه به ره‌زامه‌ندی مالیكی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
*هێشتا مالیكی كاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و نه‌كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام سودانی بێ مه‌رج كشایه‌وه.
*ژماره‌ی كورسییه‌كان له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی قورساییان نییه؛ 12 سه‌ركرده‌كه ناوی كاندیده‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
*پێوه‌ری كۆده‌نگی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا بوونی نییه، ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ كاندیده‌كان كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانه‌وه باس ده‌كرێن، سه‌رلێشێوێنه‌رن.
*قسه‌كردن له‌سه‌ر ویلایه‌تی دووه‌م بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ڵبژاردنیش دووباره ناكرێته‌وه.
PM:07:41:26/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت