گەیشتنی یەکەم گرووپی حاجیانی ئێرانی بۆ عەرەبستانی سعوودی
وێستگەنیوز-
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی "العربية"ی سعوودی، ئهمڕۆ شهمه، 25ی نیسانی 2026، یەکەم گرووپی حاجیانی ئێران، بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، گەیشتنە عەرەبستانی سعوودییه، ئەمە سەرەڕای گرژیی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تاران، لەسەر پاشخانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کەناڵەکە لەسەر سەکۆی "ئێكس" لە زاری وەزارەتی حەجی سعوودیەوە بڵاویكردووهتهوه: "حاجیانی ئێران لە بەیانی ئەمڕۆوە، لە ڕێگەی ئاسمانییەوە، دەستیان بە گەیشتن کردووە".
له میانهی ئهم جهنگهی ئێستا كه له ئهنجامی هێرشێکی ئەمریکی-ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتدا هەڵگیرسا، تاران بە ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی و درۆن بۆ سەر "ئیسرائیل" و وڵاتانی کەنداو کە سعوودیەش یهكێك بوو لهو وڵاتانه، وەڵامی جهنگهكهی داوهتهوه.
له ههشتی نیسانەوە ئاگربهستێك له ئارادایه، لە نۆی هەمان مانگدا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە و عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامدرا، لە دوای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە، ئەمە یەکەم پەیوەندی فەرمی نێوان هەردوولا بوو،.
هەمیشە ڕێگەدان بە ئێرانییەکان، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، وەک پێوەرێک بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز سەیر کراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی بۆ ماوەی حەوت ساڵ، رێگهنهدرا به حاجیانی ئێران بڕۆنه ناو مهككهوه، ئهمه دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات هات لە ساڵی 2016دا.
PM:09:54:25/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت