سەرمەد بەیاتی بۆ وێستگەنیوز: زیانی ساڵانەی جێبەجێكردنی سەربازی زۆرەملێ 6 ملیار دۆلارە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شارەزایەكی بواری ئەمنی و سەربازی رایدەگەیەنێت، جێبەجێكردنی سەربازی زۆرەملێ زیانێكی زۆری مادی بە عێراق دەگەیەنێت.
ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2026، سەرمەد بەیاتی، شارەزا لە بواری ئەمنی و سەربازی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "یاسای سەربازی زۆرەملێ خاڵی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، بەڵام نەرێنییەكانی زیاترە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ساڵانە دەبێت 6 ملیار دۆلار بۆ بواری سەربازی زۆرەملێ خەرج بكرێت واتا 9 ترلیۆن دیناری عێراقى، ئەم بڕە پارەیەش دەكرێت كۆمەڵێك فڕۆكەی جۆری رافاڵی پێبكڕین كە نوێترین جۆری فڕۆكەیە لە جیهاندا، كە لە فڕۆكەی ئێف 16ش نوێترە و نرخەكەی 200 ملیۆن دینارە".
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تایبەتی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنەكە لەگەڵ ئەوەدان پڕۆسەی زۆرەملێی سەربازی بگەڕێتەوە، كە لە دوای روخانی رژێمی سەدام كاری پێناكرێت، ئەمەش ناڕەزایەتی زۆرێك لە كەسایەتی و لایەنەكانی لێ كەوتەوە لەوانە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
PM:08:29:25/04/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت