موقتەدا سەدر بڕیاریدا چەک لە هێزەکانی سەرایا سەلام وەربگرێتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2026، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە بڕیاریدا بە وەرگرتنەوەی هەموو جۆرە چەکێک لە هێزەکانی سەرایا سەلام لە پارێزگای کەربەلا و گەڕاندنەوەیان بۆ کۆگاکانی ناوەندی.


بەپێی بڕیارەکەی سەدر بێت، دەبێت لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژدا پرۆسەی وەرگرتنەوەی چەکەکان لەو هێزانەی فەرمان لە سەدر وەردەگرن، بەکۆتا بێت.

هەروەها سەدر فەرمانی داوە بە دوورخستنەوەی فەرماندەی سەرایا سەلام لە کەربەلا و بێبەشکردنی لە هەموو پلە و پۆستێکی ناو رەوتەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ.


PM:05:10:25/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت