فەیحان داوا دەكات سامانی نەوتی هەرێم لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی بەغدادا بێت


وێستگه‌نیوز – 
عەدنان فەیحان جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات سامانی نەوتی هەموو وڵات بە هەرێمی كوردستا نیشەوە لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی بەغدا بێت.


نووسینگەی راگەیاندنەكەی بڵاویكردەوە، فەیحان جەختی لەوە کردووەتەوە "پێویستە سامانی نەوت ببێتە سەرچاوەیەکی فیدراڵی و بەتەواوەتی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدا بێت، بەو پێیەی موڵكی هەموو خەڵکی عێراقە".

ئاماژەشی بە "گرنگی دانانی بناغەیەكی روون و شەفاف كرد بۆ رێکخستنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غاز، هەروەها پابەندبوون بەو دەستوورەی کە پەیوەندیی و میکانیزمی بەڕێوەبردنی سامانی فیدراڵی رێکخستووە، كە پێش ساڵی 2003 دۆزرایەوە ".

جەختیشیکردەوە "پێویستە پڕۆگرامی حكومەت چارەسەری کردەیی و هەمەلایەنە بۆ سیاسەتی نەوت لەگەڵ هەرێم لەخۆبگرێت، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە چەسپاندنی مافی هاوڵاتیان و پاراستنی سامانی نیشتمانی".


PM:10:39:23/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت