موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق: هێرشمان كرده‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز –
به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی ئیسرائیلییان له شارۆچكه‌ی به‌لده تیبه كردووته ئامانج.
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*وه‌ك داكۆكیكردن له لوبنان و گه‌له‌كه‌ی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و ده‌ستدرێژیكردنیان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی تیری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی ئیسرائیلیمان به چه‌كی گونجاو له شارۆچكه‌ی تیبه كرده ئامانج.
*به درۆنێك هێرشه‌كه‌مان ئه‌نجام داوه.
*هاوكات فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی ئیسرائیلیشمان له شارۆچكه‌ی مه‌جده‌ل زون خسته خواره‌وه.
PM:06:40:23/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت