كۆبوونه‌وه‌کەی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌ینی داهاتوو دواخرا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌میندارێتی گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند كه بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تایبه‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ رۆژی هه‌ینی دوابخرێت.
ئه‌میندارێتی گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ رۆژی هه‌ینی دواخراوه.
*دواخستنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ گفتوگۆ و گه‌یشتن به ئه‌نجامێك له ماوه‌ی ده‌ستوریدا هه‌بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چالاكییه‌كی چڕوپڕی به‌خۆیه‌وه بینی و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به كۆده‌نگی له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌م پێشهاتانه له كاتێكدایه كه وڵاته‌كه له یه‌ك كاتدا ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاری سیاسی و ئابووری ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه رێكه‌وتنی خێرا ببێته پێویستییه‌كی به‌په‌له بۆ دووركه‌وتنه‌وه له بۆشایی سیاسی یان دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت.
PM:06:57:22/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت