نوری مالیکی: بیرۆکەی گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاری لەگەڵ شێوازی جەنگی نوێدا ناگونجێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، بیرۆکەی گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاری لەگەڵ شێوازی جەنگی نوێدا ناگونجێت، دەڵێت، "کردنەوەی ژمارەیەکی زۆری سەرباز تێچوویەکی دارایی ئێجگار گەورە لەسەر حکومەت دروست دەکات".


ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی نیسانی 2026، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پرۆژە یاسای سەربازی زۆرەملێ رایگەیاند، "بیرۆکەی گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاری سەردەمی بەسەرچووە و لەگەڵ شێوازی جەنگی نوێدا ناگونجێت، چونکە جەنگی ئێستا زیاتر پشت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبەستێت نەک زۆریی ژمارەی سەرباز".

ئاماژەی بەوەکرد، "کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری سەرباز تێچوویەکی دارایی ئێجگار گەورە لەسەر حکومەت دروستدەکات بەبێ ئەوەی پێویستییەکی کردەیی هەبێت و باشترە ئەو بودجەیە بۆ بەهێزکردنی توانای تەکنیکی سوپا و دروستکردنی هێزێکی کارا بە ژمارەیەکی کەمتر بەکاربهێنرێت".


PM:12:16:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت