فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا کاتێکی نادیار


وێستگەنیوز-

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی نادیار کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بایکۆت بکات.


فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران، لێرەوە رایدەگەیەنین،لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار".

فراکسیۆنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.


PM:09:28:18/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو