"قائانی لە بەغدایە و لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان كۆدەبێتەوە"


وێستگه‌نیوز –

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2026، چەند دەزگایەكی راگەیاندنی عێراق ئاشكرایان كردووە، ئیسماعیل قائانی، سەركردەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەركردایەتی شاندێكی ئێرانی گەیشتووەتە بەغدا.


باسیان لەوەشكردووە، "قائانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردە سیاسیەكان و سەركردەی گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئەنجام دەدات".

دەشڵێن، "لە كۆبوونەوەكاندا تاوتوێی بنبەستی سیاسی لە عێراق و لێكەوتەكانی جەنگەكە و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە دەکرێت".


PM:06:51:18/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت