نووسینگەی مالیكی بۆ وێستگەنیوز: چوارچێوەی هەماهەنگی رێكکەوتوون لەسەر کاندیدکردنی باسم بەدری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران


وێستگه‌نیوز- محەمەد فاتیح

هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رێکكەوتوون لەسەر كاندیدكردنی باسم بەدری بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.


ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2026، سەرچاوەیەك لە نووسینگەی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی یەكلایی كردووەتەوە و بە زۆرینەی رەها رێكەوتوون لەسەر كاندیدكردنی باسم بەدری بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق".

بڕیاربوو رۆژی دووشەممەی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی كۆببنەوە بە مەبەستی كاندیدكردنی كەسایەتییەكی نوێ‌ لەجێگەی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام كۆبوونەوەكەیان بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دواخست، دووبارە ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە 20ی نیسانی 2026، دواخرا.


PM:05:09:18/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت