شەرقولئەوسەت هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرا دەكات


وێستگه‌نیوز-

دوای ئەوەی كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رۆژی شەممە 18ی نیسانی 2026، دواخرا رۆژنامەی شەرقولئەوسەت هۆكارەكان ئاشكرا دەكات.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنە سەرەتاییەکان کە دەبێت كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پشتگیری دوو لەسەر سێی سەرکردەکان، واتە 8 لە کۆی 12 دەنگی سەرکردەکان بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەی بە کۆدەنگی تێپەڕاندنی خۆی مسۆگەر بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم رێککەوتنە پێویستی بە کاتێکی زیاترە بۆ پێگەیشتن، ئەمەش بووە هۆی دواخستنی کۆبوونەوەکە".

زیاتر لە جارێك نووسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە رێگەی وێستگەنیوزەوە ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە مالیكی دەستبەرداری پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوبێت و دووپاتیدەكاتەوە تاوەكو ئێستا نوری مالیكی كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ ئەو پۆستە.


PM:12:07:17/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت