نووسینگەی مالیكی بۆ وێستگەنیوز: تاوەكو شەو كاندیدبوونی مالیكی یەكلایی دەبێتەوە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
نووسینگەی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای كردووە تاوەكو ئێستا بڕیارێكی یەكلاكەرەوەیان نەداوە بۆ كشانەوەی مالیكی لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسانی 2026، سەرچاوەیەك لە نووسینگەی نوری مالیكی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لەئێستاوە تاوەكو شەو دەردەكەوێت ئاخۆ نوری مالیكی لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەمێنێتەوە یاخود دەكشێتەوە".
هەروەها لە نوێترین لێدواندا محەمەد هادی شەمەری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی خزمەتگوزاری ئاشکرای کردبوو کە نوری مالیکی ئامادەیی نیشانداوە لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە بەو مەرجەی محەمەد شیاع سودانی و حەیدەر عەبادیش پێکەوە لەگەڵیدا بکشێنەوە و بڕیارەکەش بە دەنگی زۆرینەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت.
AM:11:12:15/04/2026
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت