ئەمریکا ئۆفەرێکی 10 ملیۆن دۆلاریی بۆ عێراقییەکان رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا پاداشتێکی 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاندوە و دەڵێت، هەر کەسێک زانیاری لەبارەی ئەحمەد حەمیداوی سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵایان پێبدات، پاداشتی دەکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەحمەد حەمیداوی سەرکردەی کەتائیبی حیزبوڵایە، کە گروپێکی تیرۆریستیی سەر بە ئێرانە لە عێراق و بەرپرسیارە لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریکی و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوانی عێراقی ".

ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی عێراقییەکان دەکات و دەڵێت،" ئەگەر زانیاریت لەسەر ئەحمەد حەمیداوی هەیە، لە ڕێگەی هێڵی پێدانی زانیاریی پارێزراومان لە وێبگەڕی تۆر(Tor)، یان بە نامە لە ڕێگەی بەرنامەی سیگناڵ (Signal)ەوە بۆمان بنێرە".

هەروەها دەڵێت، "دەکرێت زانیارییەکانت بتکەنە شایستەی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونت و وەرگرتنی پاداشت ".


PM:07:06:14/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت