بەپەلە: وێستگەنیوز وردەکاریی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەکات
وێستگهنیوز – محەمەد
فاتیح
سەركردەیەك لە رەوتی حیكمەی
نیشتیمانی بە سەركردایەتی عەمار حەكیم ئاشكرای كردووە كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی چوارچێوەی
هەماهەنگی كە لەماڵی عەمار حەكیم ئەنجام دەدرێت ئامادەكارییەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك
وەزیرانی عێراق.
رەحیم عەبودی، سەركردە
لە رەوتی نیشتیمانی حیكمە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "كۆبوونەوەكەی ئەمشەو یەكلاكەرەوە
نابێت، بەڵكو ئامادەكارییەكە بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق".
وتيشى، "وابڕیارە
نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە كاندیدبوونی بۆ سەرۆكایەتی وەزیرانی
عێراق بكشێتەوە و بە وردی باس لە میكانزمێك دەكەین بۆ كاندیدكردنی سەرۆك وەزیرانێكی
تر".
باسی لەوەشكرد،
"ئەركی زۆر گرنگ لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگییە لەوانە گەڕاندنەوەی پارتی دیموكراتی
كوردستان بۆ نێو گۆڕەپانەكە دوای ئەوەی ڕەخنەیان هەبوو لە چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆك
كۆماری عێراق".
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026، چوارچێوەی
هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی بۆ یەكلاییكردنەوەی
دۆسیەی سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، كۆببنەوە.
PM:04:01:13/04/2026
ئهم بابهته 628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت