سەرۆک کۆماری نوێی عێراق یەکەم بەیاننامەی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری عێراق، نزار ئامێدی یەکەم بەیاننامەی خۆی
بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنی
بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، " گەرمترین و ڕاستگۆیانەترین
پیرۆزبایی ئاراستەی باتریارک مار پۆڵس سێیەم نۆنا دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک
باتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، بە هیوای سەرکەوتنی بۆ لە ئەنجامدانی
پەیامە ڕۆحی و مرۆییەکەیدا، بەو شێوەیەی کە بەهاکانی خۆشەویستی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان
لەنێوان ڕۆڵەکانی نیشتماندا بەهێزتر دەکات".
هەروەها دەنوسێت، "ئێمە لە کاتێکدا کە زۆر بە بەرزی
نرخاندنی خۆمان بۆ ڕۆڵی مێژوویی و نیشتمانیی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە مەسیحییەکان و
بەشدارییە دیارەکانیان لە بنیاتنانی عێراق و چەسپاندنی کولتووری هەمەجۆری و برایەتی
دەردەبڕین، جەخت لە پەرۆشی خۆمان دەکەینەوە بۆ پاراستنی مافەکانیان و دەستەبەرکردنی
بەشدارییە کاراکەیان لە کاروانی نیشتماندا".
PM:05:25:12/04/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت