پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دەستیپێکرد و دوو کاندید كشانەوە
وێستگەنیوز-
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 223 ئەندام بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دەستیپێکرد و بەردەوامە.
لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناوی کاندیدەکانی خوێندەوە کە 18 کاندید بوون، بەڵام دوو کاندیدی کورد بڕیاری کشانەوەیان دا.
هەریەک لە د.لەتیف رەشید و د.ئاسۆ فەرەیدون لە کاندیدبوونیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کشانەوە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، "لەئێستادا بە فەرمی 16 کاندید ماوەتەوە".
PM:02:25:11/04/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت