ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە یەمڕۆ شەممە 11ی نیسانی 2026، بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەرلەمان کۆبێتەوە.
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری داوە کە ناوی ئەو پەرلەمانتار و فراکسیۆنانە بڵاودەکرێتەوە کە بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن و نابنە بەشێک لە تەواوکردنی هەنگاوە دەستوورییەکان، بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە.
پێویستە رێژەی دوو لەسەر سێی ئەندامان ئامادە بن، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 230 پەرلەمانتار واژۆیان بۆ بەشداریکردن کردووە.
سەرەڕای ئەوەی 10 ڕۆژ مۆڵەت بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درابوو بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، یەکێتی نزار ئامێدی و پارتی فوئاد حوسێنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەربژێر کردووە و هەردوولا بە جیا دەچنە کێبڕکێوە.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، فراکیسۆنی یەکێتی و فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوو و هەڵوێست بەشداریی دانیشتنەکە دەکەن، هەروەها پارتی ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر کۆبوونەوەکە.
لەسەر ئاستی عێراق، فراکسیۆنەکانی (ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، قوی الدولة، سادقون، تەقەدوم و بابلیۆن) بە فەرمی بەشدار دەبن.
بە فەرمی 18 کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە لە پێکهاتوون لە:
1-د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی
2- فوئاد محەممەد حوسێن بەکی
3. نزار محەممەد سەعید محەممەد
4- شوان حەوێز فەریق نامیق
5- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
6- حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری
7- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا
8- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
9- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی
10- سەباح ساڵح سەعید
11- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی
12- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود
13- موسەننا ئەمین نادر
14- خالید سدیق عەزیز محەمەد
15- ئازاد مەجید حەسەن
16- رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا
17- سالم حەواس عەلی ساعدی
18- لەتیف محەممەد جەمال ڕەشید
AM:10:56:11/04/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت