هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شداری نه‌كردنی له‌ دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مان راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز –
هیشام ئه‌لركابی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شداری نه‌كردنی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی‌ له‌ دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی‌ عێراق و پاڵپشتی خۆی بۆ دواخستنی ئه‌و دانیشتنه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بڕیاره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام بدرێت.

به‌وشێوه‌یه‌ش هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌چێته‌ پاڵ داواكارییه‌كانی پارتی دیموكرات بۆ دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ و هه‌مووان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی رێكخراوی‌ به‌در و ئه‌و قه‌وارانه‌ی‌ دیكه‌ن كه‌ هێشتا هه‌ڵوێستی خۆیان رانه‌گه‌یاندووه‌.


ەپێی دوایین زانیارییەکان، تا ئێستا 8 فراکسیۆنی جیاواز لە پەرلەمانی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان نیشانداوە کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە بەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی داوە.

لەسەر ئاستی عێراق، فراکسیۆنەکانی (ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، قوی الدولة، سادقون، تەقەدوم و بابلیۆن) بە فەرمی بەشدار دەبن.

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کاندیدکردنی نزار ئامێدی بەشدارە، هەروەها نەوەی نوێ و فراکسیۆنەکانی (هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوو) بڕیاری بەشداریکردنیان داوە و موسەننا ئەمین وەک کاندیدی هاوبەشی (هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوو) دیاریکراوە.

بە فەرمی 18 کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە لە پێکهاتوون لە:

1-د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی

2- فوئاد محەممەد حوسێن بەکی

3. نزار محەممەد سەعید محەممەد

4- شوان حەوێز فەریق نامیق

5- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد

6- حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری

7- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا

8- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی

9- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی

10- سەباح ساڵح سەعید

11- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی

12- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود

13- موسەننا ئەمین نادر

14- خالید سدیق عەزیز محەمەد

15- ئازاد مەجید حەسەن

16- رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا

17- سالم حەواس عەلی ساعدی

18- لەتیف محەممەد جەمال ڕەشید


PM:10:51:10/04/2026




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو