حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئاماری‌ كوژراو و بریندارانی‌ بۆردومانكردنی بنكه‌ و باره‌گاكانی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی نیسانی‌ 2026، ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ژماره‌ی كوژراوان و بریندارانی‌ بۆردوومانكردنی‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه‌ له‌ ماوه‌ی 28ی شوبات تا 8ی نیسان راگه‌یاند.

ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت كه‌"ژماره‌ی شه‌هیدان گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی 80 شه‌هید، له‌ كاتێكدا زیاتر له‌ 270 ئه‌ندامی دیكه‌مان له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌ برینداربوون".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ "ژماره‌ی هێرشه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری یه‌كه‌ جیاوازه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا گه‌یشتووه‌ته‌ 1450 هێرش".



PM:10:05:10/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو