فەرهاد ئەتروشی: ناڕازیین بەرامبەر بە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 11ی نیسانی 2026ی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریکرد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە دانیشتنەکە راگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026، فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی نیشتمانیمان و پابەندبوونمان بە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و دەستەبەرکردنی رێبازی دیموکراسی لە وڵاتدا، ناڕەزایەتیی خۆمان بەرامبەر بە دانیشتنی رۆژی شەممە 11ی نیسان رادەگەیەنین کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بەهۆی نەبوونی کۆدەنگیی نیشتمانی و سیاسی".

ئاماژەی بەوەکرد، "پۆستی سەرۆک کۆمار هێمای یەکپارچەیی وڵات و پارێزەری دەستوورە، بۆیە ناکرێت بەبێ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسیی گشتگیر کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار بن، ئەو پڕۆسەیە تێپەڕێنرێت".

فەرهات ئەتروشی داواش لە سەركردەكانی پرۆسەی سیاسی دەکات، دەرفەت بڕەخسێنن بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر و گفتوگۆی جدی و تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان، بۆ گەیشتن بە کۆدەنگییەکی نیشتمانی لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی كۆمار کە قبوڵکردنێكی نیشتمانی فراوانی لەسەربێت، دوور لە سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع.


AM:09:34:10/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت