پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ
پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە.
بە پێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی رۆژی شەممەی
بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەمڕۆ
پێنجشەممە 9ـی نیسانی 2026، پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە،
"رۆژی شەممە کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانی دانیشتنەکە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز
و پاشان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستپێدەکات".
PM:09:04:09/04/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت