ئەحمەدی حاجی رەشید: رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر یەک کاندید گرنگ نییە
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان سوورە لەسەر ئەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدرێت، ئاماژە بەوەشکرد، ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەسەر یەکێک کاندید رێكنەکەون هەڵبژاردنەکە هەر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026، ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی رۆژی شەممە 11ی نیسانی 2026، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "بۆ تەواوکردنی ژمارەی یاسایی پێویستمان بە ئامادەبوونی 220 ئەندام پەرلەمان هەیە".
لەبارەی رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەحمەدی حاجی رەشید وتی، "رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر یەک کاندید گرنگ نییە، چونکە چەند خولێکی پێشووتریش بە دوو کاندید بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کردووە".
وتیشی، "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بکرێت".
کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق فوئاد حسێنە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش نزار ئامێدی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
بە فەرمی 18 کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە لە پێکهاتوون لە:
1-د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی
2- فوئاد محەممەد حوسێن بەکی
3. نزار محەممەد سەعید محەممەد
4- شوان حەوێز فەریق نامیق
5- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
6- حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری
7- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا
8- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
9- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی
10- سەباح ساڵح سەعید
11- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی
12- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود
13- موسەننا ئەمین نادر
14- خالید سدیق عەزیز محەمەد
15- ئازاد مەجید حەسەن
16- رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا
17- سالم حەواس عەلی ساعدی
18- لەتیف محەممەد جەمال ڕەشید
AM:11:10:09/04/2026
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت