حەشدی شەعبی: دوو بارەگامان لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و بۆردوومان کراون


وێستگەنیوز-

دەستەی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر دوو شوێنی هێزەکانی حەشدی شەعبی.


حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەکردووە، کاتژمێر 2:38 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بارەگای هەواڵگری لیوای 25، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە کەرتی حەزەر، کرایە ئامانج.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئەم هێرشە لە کاتژمێر 3:00 چوار هێرشی ئاسمانی دیکە کرایە سەر فەوجی 4ـی سەر بە لیوای 52، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی دیجلە، لە فڕۆکەخانەی حلیوە لە قەزای خورماتوو.

دەستەی حەشدی شەعبی راشیگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.


AM:10:26:06/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت