بارەگایەکی حەشدی شەعبی بۆردومان کرا
وێستگەنیوز-
ئەمشەو بارەگایەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری شارەدێی
سینییە سەر بە شارۆچکەی بێجی لە باکوری پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان کرا.
بە پێی زانیارییەکان بارەگای لیوای ٣١ی هێزەکانی حەشدی
شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین دوو گورزی ئاسمانی بەرکەوتووە و پاش بۆردومانەکە هێزە
ئەمنییەکان ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممەش دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند کە فەوجی چوارەمی سەر بە لیوای
52 لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی دیجلە، لە نزیک فڕۆکەخانەی
حلێوە لە قەزای خورماتوو، کراوەتە ئامانج.
حەشدی شەعبی هێرشەکەی بە "دەستدرێژییەکی ستەمکارانە"
ئەمریکا و ئیسرائیل ناوبردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە شوێنەکە دووجار بە فڕۆکە بۆردوومان
کراوە.
بە پێی زانیارییەکان لە
سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران تاوەکو ئێستا، 85 جار بارەگا و بازگەکانی
حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی عێراق بۆردوومان کراون و لە ئەنجامدا 139 چەکدار
کوژراون و بریندار بوون.
PM:09:43:05/04/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت