وەزارەتی کارەبای عێراق: هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بە تەواوەتی راگیرا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبای عێراق، ئاشکرایدەکات هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ باشووری وڵاتەکە بە تەواوەتی راگیراوە و ئەمەش کاردەکاتە سەر توانای بەرهەمهێنانی کارەبا.

بە پێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای عێراق لایەنی ئێرانی ئاگاداری کردوونەوە کە بە تەواوەتی هەناردەی غازیان بۆ باشووری عێراق راگرتووە.

هۆکاری ئەو بڕیارە گەڕێندراوەتەوە بۆ چاکسازی و نۆژەندکردنەوەی هێڵەکان لە ناوخۆی ئێران.

راگرتنی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق دەبێتە هۆی وەستاندنی گەیاندنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا لە بەسڕە و چەند پارێزگایەکی دیکە لە باشووری وڵاتەکە.

وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، لەگەڵ وەزارەتی نەوت لەسەر هێڵن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکان، لەوانە نەوتی رەش و غازی بەرهەمی ناوخۆ، بۆ ئەوەی رێگری لە کوژاندنەوەی گشتیی بکەن.

عێراق رۆژانە پێویستی بە هاوردەکردنی 50 بۆ 70 ملیۆن مەتری چوارگۆشە غازە و بە کەمبوونەوە و راگرتنی ئەو بڕە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وڵاتەکە تا ئاستی کوژاندنەوەی گشتی دەچێت.


PM:02:55:04/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت