بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار بۆردومان کرا و کوژراو هەیە


وێستگەنیوز-

بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بارەگایەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 2 کەس کوژراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە "شەفەق نیوز"ی راگەیاند بەیانی ئەمڕۆ، شەممە 4ی نیسانی 2026، بارەگاکانی لیوای 45ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سکەک (الکمرک) لە قەزای قائیم بۆردوومان کرا.

بە پێی هەواڵەکە لیوایەکە سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقە و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو بۆردومانەدا 2 ئەندامی حەشدی شەعبی کوژراون.


AM:09:24:04/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت