عێراق لە رێگەی سوریاوە دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی رەش کرد
وێستگەنیوز-
وەزارەتی نەوتی عێراق دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی رەش لە رێگەی تانکەرەوە بۆ سوریا کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، "هەناردەکردنی نەوتی رەش لەرێگەی تانکەرەوە بۆ ناو خاکی سوریا دەستیپێکردووە و ئەم هەنگاوەش بۆ بەهێزکردنی ئابووریی وڵات و زیادکردنی داهاتی دەوڵەتە".
ئاماژە بەوەکراوە، "هەماهەنگی تەواو لەگەڵ لایەنی سوری کراوە بۆ پاراستنی گەیشتنی بڕە نەوتەکان لە نێو خاکی سوریا تاوەکو دەروازەکانی هەناردەکردن".
وەزارەتەکە دەڵێت، "پرۆسەی هەناردەکردنەکە بە شێوەیەکی پلەبەندی زیاد دەبێت بە مەبەستی دابینکردنی داهاتی زیاتر بۆ ئابووریی وڵات".
دەشڵێت، "لە ماوەی رابردوودا هەناردەکردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە دەستیپێکردووەتەوە".
PM:12:41:02/04/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت