ئەمریکا هۆشداری لە هێرش و ڕفاندن لە بەغداد دەدات و داوا لە هاوڵاتییانی دەکات وڵاتەکە جێبهێڵن
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ پێنجشهممه، 2ی نیسانی 2026، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هۆشدارییدا له ئەگەری ئهوهی له ماوهی دوو رۆژی داهاتوودا، لە بەغدای پایتەختی عێراق، هێرش بكرێته سهر بهرژهوهندییهكانی و داوای لە هاوڵاتییانی ئهمریكی کرد دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن.
لهم بارهیهوه، باڵیۆزخانەی واشنتۆن لە بەغداد، له بهیاننامهیهكدا كه سیفهتی "ئاگادارکردنەوەی ئەمنی" لهخۆگرتووه، باس له ئهگهری روودانی هێرش دهكات بۆ سهر بهرژهوهندییهكانی ئهمریكا.
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و ئەو پەرچەکردارانەی چ لەلایەن تاران یان گروپ و ڕێکخراوە لایەنگرەکانی ئێرانهوه روودهدهن.
باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاندووە "میلیشیا عێراقییەکانی هاوپەیمانی ئێران، بەتەمان لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا، هێرش لە ناوەڕاستی بەغداد ئەنجام بدەن".
ههروهها ئاماژەی بەوەش کردووە پێشتریش هێرشیان دژی ئەمریکییەکان لە سەرانسەری عێراقدا ئەنجامداوە.
باڵیۆزخانهكه دەڵێت: "دوور نییە ئەم لایەنانە، هاووڵاتییانی ئەمریکی، کۆمپانیاکان، زانکۆکان، بنکە دیپلۆماسییەکان، ژێرخانی وزە، هوتێلەکان، فڕۆکەخانەکان و ئەو شوێنانەی تر کە وا بڕوا دەکرێت پەیوەندییان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەبێت، بکەنە ئامانج، ئهمه جگە لە دامەزراوە عێراقییەکان و ئامانجە مەدەنییەکان".
هاوکات هۆشداریشیداوە لە مەترسیی پڕۆسەی ڕفاندن و تێیدا ئەمریکییەکان بكرێنه ئامانج و جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستیی جێهێشتنی دەستبەجێی خاکی عێراق.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە حکومەتی عێراق "نەیتوانیوە ڕێگری لەو هێرشانە بکات کە لە ناوخۆی وڵات، یان لە خاکەکەیەوە، ئهنجامدهدرێن".
لهلایهكی دیكهوه، باڵیۆزخانهكه له بهشێكی بهیاننامهكهیدا، باس لهوه دهكات "ڕەنگە هەندێک لە چەکدارەکان، ناسنامەی فەرمییان پێ بێت کە وا نیشان بدات سەر بە دامەزراوە حکومییەکانن".
لهم بارهیهوه، باڵیۆزخانەکە داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کردووە ڕوو لە بارەگای باڵیۆزخانە لە بەغداد یان کونسوڵخانە لە هەولێر نەکەن، بەهۆی مەترسییە ئەمنییە بەردەوامەکان، لەوانەش موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو نێردە دیپلۆماسییەکەی لە عێراق، بەردەوام دەبێت لە کارەکانی سەرەڕای بڕیاری جێهێشتنی ناچاریی بۆ هەندێک لە فەرمانبەرانی، ئەوەش لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ناوخۆی عێراقدا.
تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ لێدوانێکی دەستبەجێی لەسەر گوتەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا نەداوە.
لەلایەکی تریشەوە، گروپێکی عێراقی بە ناوی "سەرایا ئەولیائولدەم"، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 ئۆپەراسیۆنی جۆرییان، دژی ئامانجە ئەمریکییەکان ئەنجامداوە.
گروپەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند ئهندامهكانی 6 ئۆپەراسیۆنی جۆرییان جێبەجێ کردووە کە بنکە ئەمریکییەکانی ناوەوە و دەرەوەی عێراقی کردووەتە ئامانج.
ئەمەش لە کاتێکدایە ناوچەکە گرژییەکی سەربازیی بەخۆیەوە دەبینێت و جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل دژی ئێران پێ دەنێتە 34ەمین ڕۆژییەوە.
PM:12:29:02/04/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت