لە بۆردومانێکدا لە تەلەعفەر فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا
وێستگەنیوز-
بە پێی راگەیەنراوێکی دەستەی
حەشدی شەعبی فەرماندەی فەوجی کۆماندۆی لیوای 53 و چەکدارێکی دیکەیان لە ئەنجامی
بوردومانێکی ئاسمانی لە قەزای تەلەعفەر لە رۆژئاوای نەینەوا کوژراون و چوار چەکداری
دیکەش بریندارن.
رۆژی چوارشەممە، 1ـی نیسانی
2026، دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، یاسین محەمەد سادق، فەرماندەی فەوجی کۆماندۆی
لیوای 53ـی حەشدی شەعبی، لە کاتی بوردومانێکی ئاسمانی لە قەزای تەلەعفەر کوژرا.
بەپێی راگەیەنراوەکە
بارەگای لیوای 53ـی حەشد لە میحوەری ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رووبەڕووی دوو هێرشی
ئاسمانی بووەتەوە، یەکەمیان لە کاژێر 17:50ـی ئێوارە و دووەمیشیان لە کاژێر 18:40ـی
هەمان ئێوارە ئەنجامدراوە.
حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوە
کردووە، لە ئەنجامی بوردوومانەکاندا جگە لە کوژرانی فەرماندەکە، چەکدارێکی دیکەیان
کوژراوە و چوار چەکداری دیکەش بریندار بوون، ئەمەش وەک ئامارێکی سەرەتایی رووداوەکە.
PM:09:43:01/04/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت