ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەکلادەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و پرسی پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەت، زیاتر لە 200 پەرلەمانتاری
عێراق واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوا دەکەن رۆژی دووشەممەی داهاتوو پەرلەمان کۆببێتەوە.
لەمبارەیەوە سروە محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند،200 پەرلەمانتار
واژۆی کۆکردووتەوە بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جگە لە پارتی کە واژۆیان نەکردووە
و نایانەوێت دانیشتن بکرێت.
ناوبراو هەروەها دەڵێت "رێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی پۆستی
سەرۆک کۆمار پێویستی بە ئامادەبوونی 220 پەرلەمانتارە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەسەر
داوای پەرلەمانتاران دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی
داهاتوو بدات."
پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەکێکە لە هەنگاوە سەرەکییەکان
بۆ دەستپێکردنی رێکارە دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە پەرلەمانتاران
دەیانەوێت لە رێگەی ئەم کۆبوونەوەیەوە کۆتایی بە بنبەستی سیاسی بهێنن.
PM:04:33:27/03/2026
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت