سوپای عێراق درۆنێکیان لە کەرکوک خستە خوارەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی
سوپا توانیویانە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لە ئاسمانی پارێزگای کەرکووک بخەنە
خوارەوە و جەختیش دەکاتەوە کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، لە راگەیەنراوێکدا
وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوە دا، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو، لە
سنووری بەرپرسیاریێتیی فەوجی سێی لیوای 44ـی فیرقەی 11ـی پیادەی سەر بە فەرماندەیی
ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بینراوە."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە یەکەکانی
سوپا بە شێوەیەکی خێرا مامەڵەیان لەگەڵ بارودۆخەکەدا کردووە؛ توانیویانە فڕۆکەکە لە
گوندی (فاخیرە) بخەنە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای
خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە، هێزێکی سەربازی بە سەرپەرشتیی فەرماندەی فەوج و بە هاوکاریی
مەفرەزەیەکی ئەندازیاریی مەیدانی، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ گرتنەبەری رێکارە
تەکنیکییەکان و چارەسەرکردنی بارودۆخەکە بە پێی رێسا سەربازییەکان.
وەزارەتەکە جەختی لە ئامادەباشیی تەواوی هێزەکان
کردەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایشی ناوچەکە بکاتە ئامانج و رایگەیاند؛
"ئەم جۆرە هەوڵانە کار ناکەنە سەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان و بە توندی رووبەڕوویان
دەبینەوە."
PM:05:44:26/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت