ئاماری قوربانییانی هێرشەکەی ئەمڕۆی حەبانییە بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی تەندروستیی سەربازی لە حەبانییە 20 سەرباز بوونە قوربانی.


وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، "کاتژمێر 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2026، هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر بنکەی تەندروستیی سەربازیی حەبانییە و هۆبەی کارەکانی حەبانییە لە پارێزگای ئەنبار".

ئەوەخراوەتەڕوو، "لە ئەنجامی هێرشەکە حەوت سەرباز گیانیان لەدەستدا و 13 سەربازی دیکەش برینداربوون".

ئاماژە بەوەکراوە، "دوای هێرشە ئاسمانییەکە بە تۆپی فڕۆکە تەقە لە شوێنەکە کراوە و قوربانیی لێکەوتووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بەدوای قوربانییاندا لە ناو شوێنی رووداوەکە".

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، "ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی روون و مەترسیدارە بۆ سەرجەم یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکان رێگری لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە تەندروستییەکان دەکەن".

دەشڵێت، "وەزارەتی بەرگری مافی تەواوی خۆی دەپارێزێت بۆ گرتنەبەری سەرجەم رێکارە پێویستەکان بەمەبەستی وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە بەپێی چوارچێوە یاساییەکان بڕیاریان لێدراوە".

بنکەی سەربازیی حەبانییە یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین بنکە سەربازییەکانی عێراق، دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە نێوان شارەکانی رومادی و فەلوجە.


AM:11:41:25/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو