سەرۆکایەتی کۆماری بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو بۆردومانە دەکات
ویستگەنیوز-
لە بەیاننامەیەکدا
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە بۆنەی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هێزی پێشمەرگە
هاتووە، "سەرۆکایەتی کۆمار بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو بۆردومانە
دەکات کە هێزەکانی پێشمەرگەی لە سنووری ناوچەی سۆران کردە ئامانج، کە بووە هۆی شەهیدبوونی
ژمارەیەک تێکۆشەر و برینداربوونی چەندانی دیکە".
لە بەشێکی دیکەی
بەیاننامەکەدا هاتووە: سەرۆکایەتی کۆمار جەخت دەکاتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە
کۆڵەکەیەکی سەرەکی بوون لە سیستمی بەرگریی نیشتمانیدا و بەشداریکی کاریگەریان هەبووە
لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
دەقی بەیاننامەکە:
سەرۆکایەتی کۆمار بە
توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو بۆردومانە دەکات کە هێزەکانی پێشمەرگەی لە
سنووری ناوچەی سۆران کردە ئامانج، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک تێکۆشەر و برینداربوونی
چەندانی دیکە.
وێڕای ئاراستەکردنی
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵمان بۆ بنەماڵەی شەهیدانی سەربەرز، بە شکۆوە یادی
قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەینەوە کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی
ئاسایش و سەقامگیریدا بەخت کرد، هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
سەرۆکایەتی کۆمار جەخت
دەکاتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە کۆڵەکەیەکی سەرەکی بوون لە سیستمی بەرگریی نیشتمانیدا
و بەشداریکی کاریگەریان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
لەکاتێکدا داوای پێویستیی
ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە دەستدرێژییەک دەکەین کە هێزە
ئەمنییەکان دەکاتە ئامانج، جەختیش دەکەینەوە سەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و
هاوکاری نێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان، بەو شێوەیەی کە ئاسایشی وڵات بپارێزێت و
خوێنی ڕۆڵەکانی بپارێزێت.
سەرۆکایەتی کۆمار
PM:04:38:24/03/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت