سودانی كۆتایی به دیالۆگ له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌هێنێت
وێستگەنیوز-
محه‌مه‌د شیاع سودانی،
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌رفه‌ته‌كانی ئه‌نجامدانی "دیالۆگ"ی له‌گه‌ڵ
ئه‌و گرووپه چه‌كداره كۆتایی پێهێنا كه باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی كرده
ئامانج و به "گرووپێكی ترسنۆك" وه‌سفی كرد.
سودانی دوێنێ یەکشەممە22ی ئاداری 2026 له كاتی سه‌ردانیكردنی باره‌گای
ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه ڕۆژی شه‌ممه، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرایه سه‌ر و
بووه هۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێك و برینداربوونی چه‌ند كارمه‌ندێك، داوای له هێزه سیاسییه‌كان
كرد هه‌ڵوێستێكی "ڕوون و ڕاشكاو"یان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی
ده‌كرێنه سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان.
ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك
بوو بۆ هه‌ندێك له هێزه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"ی شیعه كه هه‌ڵوێستی
ڕوونیان نه‌بووه، به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،
له بۆردومانكردنی به‌رده‌وامی باڵیۆزخانه‌ی
ئه‌مریكا له به‌غدا و بنكه‌ی پشتیوانی لۆجستی دیپلۆماسی نزیك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
به‌غدا، تا ده‌گاته كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی
كوردستان.
سودانی له په‌راوێزی
سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ باره‌گای ئه‌و ده‌زگایه، رایگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ
ده‌رخستنی هۆكاره‌كانی ئه‌و "ده‌ستدرێژییه" ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی به‌رده‌وامه
و ناوی ئه‌و لایه‌نه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت كه له پشت ئه‌م كاره "تیرۆریستییه
قێزه‌ونه‌وه" یه.
PM:01:00:23/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت