بۆ 72 کاتژمێری دیکە ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکاندا داخرا


وێستگەنیوز-

دەسەڵاتى فڕۆکەوانیى مەدەنى عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵیت، "بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکاندا بۆ ماوەی (72) کاتژمێر، کە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، وەک رێکارێکی خۆپارێزی کاتی.”

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنە ناوچەییەکان دراوە، و بەگوێرەی پێشهاتە نوێیەکانیش جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە.

لە 28ـى شوبات و لەگەڵ دەستپێکردنى جەنگ، ئاسمانى عێراق بەڕووى گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکاندا داخرا و تائێستا بەردەوامى هەیە و هەر سێ رۆژ جارێکیش، داخستنەکە درێژ دەکرێتەوە.


PM:02:07:22/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت